هێزی ئینتزامی پرسی"قەومی" لە 9 پارێزگای ئێران تاوتوێدەكا
14:42 - 13 بەفرانبار 2711
كوردپا: هێزی ئینتزامی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لە ژێر ناوی پرۆژەی لێكۆلینەوە پرسی \"قەومی\" لە چەند پارێزگای ئێراندا تاوتوێدەكا.
لێپرسراوی ناوەندی ئیستراتیژیكی هێزی ئینتزامی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا وێڕای ئاماژە دان بە جێبەجێكردنی 17 تەرحی لێكۆلینەوەیی لە لایەن ئەو ناوەندەوە وتی:تاوتوێكردنی پرسی\"قەومیی\" كرماشان، ئازەربایجانی رۆژهەڵات، خووزستان، گولستان، سیستان و بەلووچستان، ئەردەبێڵ، هەمەدان و خوراسانی باكوور دەخرێتە بەرنامەی كاری هێزی ئینتزامی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاواوە.
هەواڵدەریی فارس لە زاری عەلی قارەمانیەوە بڵاوی كردەوە، كۆ بوونەوە و ئاخێوەری زانستی، خۆجیی كردنی خدمەتیی سەربازیی، رۆڵی ناوەندە سینفیەكان لە دابین كردنی ئەمنیەت و بەڕێوەبەری لە تەورە گرینگەكانی سەرەكیی ناوەندی لێكۆلینەوەی ئیستراتیژیكی هێزی ئینتزامی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوان.
ئەو لێپرسراوە وێڕای هێنانە بەرباسی هۆكارە كاریگەرەكانی هاوپێوەندی خەڵكی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لەسەر ناسیونالیزمی كورد و تورك ئاشكراشی كرد، رۆڵی لێكۆلینەوەی زانستیانە لە بردنە سەری ئەركە رێكخراوەیی و پێشگری لە قاچاخی چەك و چۆل تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە دەبێت.
ئەو پارێزگایانەی كە ئەو لێپرسراوەی هێزی ئینتزامی ئاماژەی پێكردوون، ناوچەیەكن كە شوێنی دانیشتنی نەتەوەكانی ئێرانن و پرسی نەتەوەیی و زمانی لە گرنگترین پرسەكانی ئەو خەڵكە بووە و زۆر جاریش كێشە و تیكهەڵچوونی بە دواوە بووە.