هێزی ئینتزامی دوای كوشتنی هاووڵاتییەكی كورد تەرمەكەییان لە سەربانەوە فڕێدا
15:48 - 13 بەفرانبار 2711
كوردپا: چەند رۆژ لەمەوبەر هاووڵاتییەكی شاری سەرپێڵی زەهاو لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە لە ناو ماڵەكەی خوێدا كوژرا و دواتریش تەرمەكەی لە سەربانەوە فڕێدرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە كرماشان، رێكەوتی 10 بەفرانبار چەند كەس لە مەئموورانی ستادی خەبات بە دژی مادە سڕكەرەكان لە هێزی ئینتزامی شاری سەرپێڵی زەهاو بە حوكمی فەڕمی دەزگای قەزایی، بەمەبستی پشكنین دەچنە ماڵی هاووڵاتییەكی كورد بە ناوی مستەفا شوكری.
لە حاڵی پشكنینەكەدا یەكێك لە مەئمورەكان هێرش دەكاتە سەر ئەو هاووڵاتییە و لە ئەنجامدا گیانی لێدەستێنێ.
بەوتەی شایەتحالانی ئەو رووداوە، هێزە ئینتزامییەكان لە دوای كوشتنی ئەو هاووڵاتییە سەرپێڵییە، بەمەبەستی شاردنەوەی ئاسەواری قەتڵەكە تەرمی مستەفا شوكری لە سەربانی ماڵەكەیەوە فڕێدەدەنە ناو حەوشەوە.
ماڵی ئەو هاووڵاتییە لە شارەكی جیهاد لە سەرپێڵی زەهاو هەوڵكەوتووە.
شوناسی بكووژەكە و دادوەری بڕیاردەری حوكمی پشكنینەكە، بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە و لای ئەو ناوەندە پارێزراوە.
لە ئەگەری گەیشتنی زانیاری زیاتر، هەواڵی تەكمیلی تر لەو رووداوە بڵاو دەكەینەوە.