هێزی ئینتزامی 148 هاووڵاتیی كوردی لە كوردستان دەستبەسەر كرد
19:35 - 29 سەرماوەز 2711
كوردپا: دەستبەسەر كردنی هاووڵاتییانی كورد لەژێر ناوی جوراوجۆردا لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتیی ـ قەزاییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بەردەوامە.
فەرماندەی هێزی ئینتزامیی پارێزگای كوردستان رایگەیاند، هێزەكانی ئینتزامی لە چەندین شوێنی جیاجیای شاری سنە سەرجەم 148 كەسیان دەستبەسەر و دواتریش رەوای دەزگای قەزاییان كردوون.
هەواڵدەریی ئیرنا لە زاری \"مەسعوودی\"یەوە بڵاوی كردەوە، ئەو كەسانە بە تاوانی كڕین و فرۆشی مادە سڕكەرەكان، مەشروباتی ئەلكولی، جگەرە، كەلوپەلی ماهوارە، دزی و كڕین و فرۆش كەلوپەلی دزیەتی دەستبەسەر كراون.
فەرماندەی گشتیی هێزی ئینتزامی پارێزگای كوردستان وتیشی، لە چواچێوەی تەرحی بەردنە سەری ئەمنیەتیی كۆمەڵایەتیدا 22 ماشینی بێبەڵگە و یەك ماشێنی بی ژمارە دەستی بەسەردا گیراوە.
پێشتریش لە مانگی خەرماناندا نزیك بە 769 هاووڵاتیی كورد لە پارێزگای كوردستان بە تاوانی جوراوجۆر و لە ژێر ناوی تەرحی بەردنە سەری ئەمنیەتیی كۆمەڵایەتیی دەستبەسەر كرابوون.