هێرشی پەهپادی سپای پاسداران بۆ سەر بنکەکانی پارتی ئازادی کوردستان

18:43 - 6 رەزبەر 2722

لە درێژەی هێرشی سپای پاسداران، بۆ سەر بنکە و بارگاکانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا ، ئەمڕۆ ٦ی ڕەزبەر، بنکەکانی پارتی ئازادی کوردستان لە هەولێر بوونە ئامانجی هێرشی پەهپادی سپای پاسداران.

نوێنەری پارتی ئازادی کوردستان لە هەولێر لە وتووێژ لەگەڵ کوردپا وتی: لەم هێرشانەدا شەش کەس گیانیان لە دەس داوە و ٢٠ کەسیش بریندار بوون.

ناوبراو هەروەها گوتی: بریندارەکانیان بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر گواستووتەوە.

ئەمڕۆ شەشی مانگی ڕەزبەر، بنکەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیە و مەقەر و بنکەکانی کۆمەڵە لە پارێزگای سلێمانی، کەوتنە بەر ئامانجی هێرشی پەهپادی و مووشەکی سپای پاسدارانی ئێران. هەروەها کەمپی پەنابەرە سیاسییەکانی ئەم حیزبانە کە لە ژێر چاودێری UN و بنەماڵە و ژن و منداڵی چالاکانی سیاسی لەوێ نیشتەجێن، بوونە ئامانجی ئەم هێرشانە.

لە درێژەی ئەم هێرشانە، بۆ سەر کەمپی پەنابەرە سیاسییەکانی کۆیە، کۆمەڵێ کەس بریندار و چەند کەسیش گیانیان لە دەس داوە، ژمارەیەک لەو بریندارانە، منداڵن و قوتابی مەدرەسەن.

وە هەروها زیانێکی ماددی زۆر لە ئیدارە و بنکەکانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران کەوتۆتەوە و تا ئێستاش ئەم هێرشانە درێژەی هەیە.