هێرشی نیزامی ئەمریكا، بریتانیا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران/ حەقیقەت یان شانۆگەری؟
20:10 - 12 خەزەڵوەر 2711
كوردپا\" هاوكات لەگەڵ هەوڵەكانی حكوومەتی ئەمریكا بۆ هاودەنگ كردنی كۆمەڵگای جیهانی بە مەبەستی گەمارۆی زیاتر بەدژی حكوومەتی تاران، لێپرسراوانی ئیسرائیل ئیدیعای ئەوە دەكەن دیانهەوێهێرشی نیزامی بكەنە سەر ئەو وڵاتە.
ماڵپەڕی رادیۆ فەردا بڵاوی كردەوە، \"بنیامین نتانیاهو\" سەرۆك وەزیری ئیسرائیل لە كۆڕی پارلەمانتارانی وڵاتەكەیدا ئاشكرای كردووە، ئێرانی تەیار كراو بە چەكی ئەتۆم دەتوانێمەترسییەكی گەورە بۆ سەر ناوچەكە و رۆژهەڵاتای ناڤین بێت.
نتانیاهو لەو باوەڕە دایە، حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بێگۆی دان بە یاسا و گوشارە نێودەوڵەتییەكان سەرقاڵی درووست كردنی چەكی ناوكیە.
ئەو لێدوانانەی سەرۆك وەزیری ئیسرائیل لە حاڵێك دایە كە رۆژنامەی \"یدیعود ئاحارنوت\" بڵاوی كردۆتەوە، سەرۆك وەزیری و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل سەرقاڵی داڕشتنی تەرحێك بە مەبەستی هێرشی نیزامی بۆ سەر بنكە ئەتۆمیەكانی حكوومەتی ئێرانن.
\"ایهود باراك\" وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە پەرچەكردارێك بەو هەواڵە رایگەیاندووە، ئێمە لەسەدا سەد گوزینەی نیزامیمان بۆ سەر ئێران هەڵنەبژاردووە و لە هەمان كاتیشدا پرسی هێرشی نیزامی بۆ سەر ئەو وڵاتەمان لە بەرنامەی كاری لانەبردووە.
تاقی كردنەوەی مووشەكی دوور هاوێژ
لە حاڵێكدا راگەیەنەكان بە شێوەیەكی بەردەوام باسی هێرشی نیزامی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی تاران دەكەن، حكوومەتی ئیسرائیل مووشەكێكی دوورهاوێژی لە جۆری بالستیك ( هەڵگری كلاوەی ناوكی) تاقی كردۆتەوە.
وەزارەتی بەرگریی حكوومەتی تلاویو لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، زۆر لەمێژە بەرنامەی تاقی كردنەوەی ئەو مووشەكەمان داڕشتووە و هەروەها ئەو مووشەكە توانای پێكانی بنكە ناوكییەكانی ئێرانی هەیە.
لە هەمبەر ئەو هەوڵانەی حكوومەتی ئیسرائیلدا لێپرسراوانی تاران رایانگەیاندووە، بە هەرچەشنە هێرشێكی دەرەكی بۆ سەر وڵاتەكەمان وڵامێكی ددان شكێن دەدێنەوە.
بریتانیا ئامادەیی هێرشی نیزامی بۆ سەر ئێران دەربڕیوە
هاوكات لەگەڵ هەوڵەكانی ئەمریكا بە مەبەستی گەمارۆی زیاتر بۆ سەر ئێران، ئەرتشی بریتانیا ئامادەیی هێرش كردن بۆ سەر حكوومەتی ئێرانی دەربڕیوە.
رۆژنامەی \"گاردین\" بڵاوی كردەوە، هێزە چەكدارەكانی بریتانیا سەرقاڵی داڕشتن و لێكدانەوەی هێرشێكی نیزامی بۆ سەر حكوومەتی ئیسلامیی تارانن.
وەزارەتی بەرگریی بریتانیا رایگەیاندووە، حكوومەتەكەی پشتیوانی لە هەرچەشنە هێرشێكی ئەمریكا بۆ سەر بنكە ئەتومییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دەكات.
گاردین لە درێژەدا نووسیویەتی، تەراحانی نیزامیی بریتانیا لە حاڵی حازردا سەرقاڵی دیتنەوەی شوێنێكی گونجاو بۆ جێگیر كردنی ژێر دەریاییەكانیان بە مەبەستی هێرش بۆ سەر حكوومەتی ئێرانن.
ئەو ژێر دەریاییانە تەیار كراو بە مووشەكی \"كروز و تام هاوك\"ن.
زۆربەی لێكۆڵەران و كەسایەتیە سیاسییەكان لەو باوەڕە دان كە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی دیانهەوەێهێرشی نیزامی بكەنە سەر حكوومەتی ئێران، هەرچەندە حكوومەتی ئەمریكا رێكاری دیپلۆماتێك و گوشاری سیاسیی نێودەوڵەتی بە باشترین رێگاچارە بۆ ئێران دەزانێت.