هێرشی نیزامی بۆ سەر كۆڵبەرانی كورد و بە كوشت چوونی دوو ئەسپی بارهەڵگر
16:09 - 22 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: پاش هێرشی نیزامیی بۆ سەر كۆمەڵێك لە كۆڵبەرانی سەرسنوور لەلایەن هێزی ئینتزامیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە، دوو سەر ئەسپی بارهەڵگر بە كوشت چوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا: رۆژی هەینی رێكەوتی 20ی خەزەڵوەر لە ناوچەی سەرسنوور لە گوندی \"سنجوێ\"ی سەر بە شاری سەردەشت، سێ لاوی ئەو گوندە درانە بەر دەستڕێژی هێزی ئینتزامیی ئێران.
لە ئەنجامدا، دوو سەر لە ئەسپە بارهەڵگرەكانی ئەو سێ لاوە كوردە بەهۆی دەستڕێژی راستەوخۆی هێزی ئینتزامییەوە بە كوشت چوون.
بە وتەی سەرچاوەی ئاگادار ئەو دەستڕێژە نیزامیە هیچ زیانێكی مرۆیی بەدواوە نەبووە.
كوێستان و ناوچە سنوورییەكانی كوردستان هەر رۆژە كۆمەڵێك مرۆڤ بۆ دابین كردنی بژیوی ژیانیان روویان تێدەكەن و بۆ ئەم مەبەستەش كاری پڕ مەترسیی قاچاخی كاڵا لە رێگای كۆڵبەری و بەكارهێنانی ئاژەڵانی بارهەڵگر دەكەنە پێشە.