٢٢٢ هێكتار لە لێڕەوارەكانی ئوستانی كرماشان بووە بەخۆڵەمێش
13:31 - 15 سەرماوەز 2714
ئاژانسی كوردپا: سەرەڕای راگەیاندنی خزمەتگوزاری و فریاكەوتنی ٢٤ کاتژمێری لە كەرتی پاراستنی سەرچاوە سروشتییەكان، ئاستی خەسار بەركەوتن بە لەوەڕگە و لێڕەوارەكانی كوردستان رووی لەزیاد بوون كردووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رووی دانی ئاگركەوتنەوە لە ژینگەی ئوستانی كرماشان لە ماوەی ٨ مانگی رابردوودا رووی لە هەڵكشان كردووە.
لەماوە زەمەنیە دیاریكراوەدا، ٦٩ حاڵەتی ئاگركەتنەوە لە رووبەری ٢٢٢ هێكتاردا رووی داوە و ئەو ئامار و داتایانەش لە فیلتەری سازمانی ژینگەپارێزی ئوستانی كوردستان تێپەڕیوە.
هەواڵدەریی تەسنیم لەزاری سەرپەرستی ئەو رێكخراوەیەوە رایگەیاندووە، لەهەشت مانگی ئەمساڵدا، ٢٢٤ ئاگركەوتنەوەی گەرەوە و بچووك لە رووبەری ٣٤٣هێكتاردا تۆمار كراوە و بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ١٣% چوونە سەری بە خۆیەوە بینیوە.
چوونە سەری رێژەی ئاگركەوتنەوەكان لەحاڵێكدایە كە عەباس بەهاری باسی لە خزمەتگوزاری ٢٤ كاتژمێری بۆ هەر رووداوێكی ئاگركەوتنەوە، داڕمان و ... كردبوو.
بەپێی ئامارە فەرمیەكان لە ئوستانی كرماشان ٨٢٢ هەزار هێكتار لێڕەوار هەیە و بۆ پێنج هەزار و ٢٧٨ هێكتار تەنیا یەك ژینگەپارێز لەبەر چاو گیراوە.