هیچكام لە كارگە سیمانەكانی ئیلام بە ئەنجام نەگەیشتوون
14:25 - 2 سەرماوەز 2711
كوردپا: لە حاڵێكدا دەوڵەتی دەیەمی ئێران لە ئەنجامی چەند سەفەریدا بۆ پارێزگای ئیلام بڕیاری ساز كردنی چەند كارگەیەكی سیمانی لە شارە جیاجیاكانی ئەو پارێزگایە داوە، بەڵام هەتا ئێستا هیچیان بە ئەنجام نەگەیشتوون.
هەواڵدەریی میهر لە راپۆرتێكدا پڕژاوەتە سەر باودۆخی ئەو كارگە سیمانانەی ئیلام كە بڕیای ساز كردنیان لەلایەن هەیئەتی دەوڵەتەوە دراوە و نووسییەتی، كارگەی سیمانی دێهلوڕان، مێهران، بەدرە و ئابدانان ئەو پڕۆژانەن كە هەتا ئێستا تەنیا كارگەی سیمانی ئابدانان ئەویش بە هەوڵی كەرتی تایبەت كاری بنیاتنانی دەستی پێكراوە و ئەوانی دیكە واتە كارەگەكانی میهران، دێهلوڕان و بەدرە لە تەنیا لە چوارچێوەی بڕیار و تابلۆدا ماونەتەوە و هیچ هەوڵێكیان بۆ نەدراوە.
لە درێژەی راپۆرتەكەی میهردا هاتووە، زۆرێك لەو پڕۆژانە كە لەژێر ناوی رەخساندنی هەلی كاردا بڕیاریان لەسەر دراوە، نزیك بە شەش ساڵە كە هەروا بێئەنجام ماونەتەوە و زۆرێك لە بێكارانی ئەو پارێزگایە چاوەڕیی كەوتنەگەڕی ئەو كارگانەن.
كارگەی سیمانی میهران بەهۆی پشتیوانی نەكردنی دەوڵەت كەلە بەندی 44ەوە سەرچاوەی گرتووە و هەروەها بەهۆی پشتیوانی نەكردنی كەرتی تایبەت هەر هێشتا لە سەرەتا دایە و هیچ هەنگاوێكی بۆ هەڵنەگیراوە.
لە درێژەی راپۆرتەكەی میهردا هاتووە، بۆ بە ئەنجام گەیشتنی ئەو پڕۆژانە هێشتا دەبێخەڵك چاوەڕوان بن، چونكە زۆر پڕۆژەی دیكە هەبوون كە بەرپرسان باسیان لە گەشە كردن و بە ئەنجام گەیشتینان كردووە، بەڵام بە یەكجاری راگیراون.
ئەم پڕۆژە و تەرحە سەنعەتیانە لە حاڵێكدا لە پارێزگای ئیلام راگیراون، كە ئەو پارێزگایە وەك یەكێك لە هەژار و بێدەرەتان ترین پارێزگاكانی ئێرانە و ئێستاش بێكاری وەك یەكەم گرفت لەو پارێزگایە بەرۆكی خەڵكی گرتووە.
وێنە: مێهر