هیچ زمانێکی بەرزتر، باشتر و تەواوتر لە زمانەکانی دیکە نیە

20:24 - 3 رەشەمه 2715
ئاژانسی کوردپا: بۆ یەکەم جار، ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ڕۆژی زمانی دایکیەوە لە زانستگەی کوردستان لە شاری سنە بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بارهێنانی زمانی دایکی لە ڕۆژی ٢ی ڕەشەمە، بەبەشداری نووسەران، ئەدیبان و خوێندکاران کورد لە هۆڵی مەولەویی لە زانکۆی کوردستان کەوتە بەر باس و هەڵسەنگاندن.

لەو ڕێوڕەسمە، مەسعوود بینندە ئاماژەی بە نەگونجاندنی زمانی دایک لە سیستمی بارهێنانی وڵاتدا کرد و گوتی: هەتا کاتێک زمانی دایکی لە چوارچێوەی بەرنامەی وانەی قوتابخانەکان نەگونجرابێت، ئەو زمانە پەرەناستێنی و ئەگەری لەبیرچوونەوە و لەناوچوونی، لە جیلێک بۆ جیلێکی دیکە زۆرە.

بە وتەی ئەو مامۆستا کۆمەڵناسە،نایەکسان بوونی زمان، کێشە و دووبەرکی لە بوراەکانی سیاسی و ئابووری لێ‌دەکەوێتەوە.

بینندە ئەوەشی خستەڕوو کە تەنیا لە کوردستانی عێراق، زمانی دایکی لە چوارچێوەیەکی سیاسی، یاسایی و پەروەردەیی توانیویەتی لە یاسا دەوڵەتییەکان جێی خۆی بکاتەوە.

ئەو مامۆستا کۆمەڵناسە لەو باریەوە هۆوشداری‌دا و گوتی: نابێت زمانی دایکی لە یاسای حکوومەتێک تەنیا بەشداریی درووینەی هەبێت و بەڵکوو دەبێ بۆ جێکردنەوەی ئەو زمانە لە قوناغەکانی خوێندن و یەکەکانی بارهێنان هەوڵی بۆ بدرێت.

ئەو مامۆستا کۆمەڵناسە، هێمای بە ماددەی ١٥ یاسای کۆماری ئیسلامی کرد کە بە تێپەڕینی ٣٧ ساڵ هێشتا نەچووتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

ئیسنا لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری یەکێک لە مامۆستاکانی زانکۆی کوردستان بڵاوی کردەوە، یەکێک لە دەستکەوتە گرینەکانی سەدەی ٢٠ زانستی زمان ناسیە.

ڕەحیم لوقمانی شاعێر و مێژوو نووسی شاری سەقز، یەکێکی دیکە لە دواندەرانی ڕێوڕەسمی ڕۆژی یەک‌شەممە لەو ڕێوڕەسمەدا بوو.

ناوبراو لە وتەکانیدا هێمای بە چەند زاراوە بوونی زمانی کورد بە نیشانەی دەوڵەمەندیی ئەو زمانە کرد و گوتی: چەند زمانی سەرەڕای ئەوەیکە کێشەیەک لە فێربوون و پاراستنی زمان دروست ناکات بەڵکوو دەوڵەمەندبوونی ئەو زمانە دەسەلمێنێت.

ئەو شاعێرە کوردستانیە ئەوی پشتڕاست کردەوە کاتێک دەتوانین ڕێز لە زمانی دایکی بگرین لە لەو ڕایگەیوە بتوانین بەرهەمەکانی ئەدەبی و زانیستیمان هەبێت.

پێیوەندیی بارهێنانی زمانی دایک و تۆمەتی جیابووە لەو ڕێوڕەسمی زانکۆی کوردستان لە لایەن ئەسعەد ئەردەڵانەوە باسی لێوە کرا و ناوبراو گوتی:

کەسانێک پشتیوانی کردن لە زمانی دایکی بە جیاخوازی نیسبەت دەدەن هیچ شارەزاییەکیان لە زمانی دایکی نیە و هیچ ئاگاداریان لە داهاتووی زمان و هەست پێ ناکەن کە زمانی دایکی هێزێکی فەرهەنگی بووە و گرینگیدان بە زمانی دایکی لە بەرژەوەندیی و تەناهی نەتەوەیی دایە.

بەشدار نەبوونی بەرپرسانی زانکۆ لە لایەن بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێوڕەسمەوە بە توندی ڕخنەی لێگیرا.

ڕێوڕەسمەکە بە هەوڵی کانوونی فەرهەنگی ئەهورا و ئەنجومەنی موسیقا زانکۆی کوردستان بەڕێوە چوو و ڕێژەیەکی بەرچاوی خەڵکی دیکە بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە بوون.

ڕۆژی ٢١ فێوریە لە لایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە وەکو ڕۆژی زمانی دایک لە جیهان ناسراوە و ناوڵێنانی ئەو ڕۆژە لە کۆنفڕانسی گشتیی ڕێکخراوی یونسکۆ لە ساڵی ١٩٩٩ی زایینی بە مەبەستی یارمەتیدان بە فرەچەشنی زمانی و فەرهەنگی بووە.

لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی، زیاتر سەرنج دەدرێتە ئەو وڵاتانەی کە خاوەنی چەندین زمانی جۆراوجۆر و فرەچەشنن.

\"29601.jpg\"

\"29597.jpg\"

\"29599.jpg\"

\"29600.jpg\"