هیوابڕاوی، هۆکاری سەرەکیی خۆکوژی هاووڵاتییان بە ئەژمار دێت

14:43 - 15 جۆزەردان 2717
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی خۆکوژییەکان لە نێو هاووڵاتییانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، ژنێكی لاو لە شاری مەریوان هەوڵی خۆکوژی دا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی ١٣ لە سەر ١٤ی جۆزەردان، ژنێکی لاوی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەریوان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شوناسی ئەوە ژنە لاوە بە\"ه.ق\" تەمەن ٢٤ ساڵ ڕاگەیەندراوە.

بەڕێوەبەری تۆڕی بێهداشتی و دەرمانی شاری مەریوان وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند: لە کاتی توێکاری جەستەی ناوبراو هیچ جۆرە نەخۆشینێکی پێوە دیار نەبووە.

بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، \"ه.ق\" خێزاندارە و خاوەنی منداڵێکی کەم تەمەنە.

هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژی ئەو ژنە لاوە ڕانەگەیەندراوە.

ساڵی ڕابردوو ناوەندی فەوریەتە کۆمەڵایەتییەکانی ڕیکخراوی بێهزیستی ئێران، بێ هیوایی وەک سەرەکیترین هۆکاری خۆکوژی لە ئێران ئەژمار کرد و داوای لە ڕاگەیەنەکان بە تایبەتی دەنگ و ڕەنگی حکوومەتی ئیسلامیی کرد، زیاتر بەرنامەی شاد و پێکەنێنی بڵاو بکەنەوە.

بە بڕوای کارناسانی دەرونناسی، دەزگای نیزامی و قەزایی دەبێ کۆتایی بە هەڵاوادن و نادادپەروەری و دزی کردن کە تۆوی بێ هیوای لە کۆمەڵگادا دەچێنێ، بهێنێت و ئەم پرسە بە جیددی وەربگرێت و بەربەرەکانێیان لەگەڵ بکات.