هونەرمەندێكی كورد باشترین خەڵاتی فێستیڤاڵی وێنەی ژینگەپارێزیی ئێرانی بەدەست هێنا
17:27 - 31 خەرمانان 2713
ئاژانسی كوردپا: جەمشید فەرەجوەندفەردا وێنەگری خەڵكی شاری بیجار توانی پلەی یەكەمی فێستیڤاڵی ژینگەپارێزی ناوچەی باكووری رۆژئاوای ئێران مسۆگەر بكات.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا و پشت بەستن بە سەرچاوە ناوچەییەكان، جەمشید فەرەجوەندفەردا پلەی یەكەمی ركابەرییەكانی دووەمین فێستیڤاڵی وێنەی \"ژینگە\"ی ناوچەی باكووری رۆژئاوای ئێرانی لەشاری تەورێز بەدەست هێنا.
لەو فێستیڤاڵەدا ٣٠٠ بەرهەمی وێنەگرانی ٥ پارێزگای ئێران بەشدارییان تێدا كردبوو و ئەو وێنەگرە بیجارییە توانی باشترین پلە بەدەست بهێنێت.
جەمشید فەرەجوەندفەردا بڕوانامەی لەزانكۆی هونەرە جوانەكانی تاران وەرگرتووە و بەشداریی لەچەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیشدا كردووە.
فەرەجوەندفەردا بە بەردەوامی هاوكاریی بڵاوكراوەكانی سیروان، ئێران، دونیای وەرزش و ئەنجومەنەكانی كاریكاتۆری كردووە و وێنەكانی لەوێدا رەنگی داوەتەوە.
لەلایەكی دیكەوە سایتی فەرمانداری بیجار بڵاوی كردۆتەوە، ئەو هۆنەرمەندە كوردە هەتا ئێستا توانیویەتی لەفێستیڤاڵەكانی وێنەی رەزەوی، وێنەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، وێنەی ساساكاوای ژاپۆن و بلژیكدا بەشداریی بكات.