هونەرمەندێكی لاوی كورد بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا

22:30 - 30 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: هونەرمەندێكی لاوی كوردی دانیشتووی شاری سەوڵاوا بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لەسەر رێگای هەمەدان ـ ساوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەرسەلان رۆستەمی هونەرمەندی لاوی كورد و دانیشتووی شاری سەوڵاوا كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی رێكەوتی 27ی گەلاوێژ بەهۆی رووداوی هاتۆچۆوە گیانی لەدەست داوە.

ئەرسەلان رۆستەمی شاعیر، هونەرمەندی دەست رەنگین و مامۆستای مۆسیقا و كەسێكی خۆشەویست و لەبەردڵانی كۆڕی لاوانی شاری سەوڵاوا بووە.

ئەو هونەرمەندە لاوە كوردە هاوكات مامۆستای قوتابخانە ناوەندییەكانی شاری سەوڵاوا بووە.