هونەرمەندێکی کورد لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد

10:53 - 17 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی خەزەڵوەر، "محەممەد گورجی"، هونەرمەندی کوردی خەڵکی شاری سنە، بە ۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ئەو هونەرمەندە کوردە، خاوەنی گۆرانیی "میم گورجی" و سەبکی ناوبراو لە سەبکی "مەزهەر خالقی" نزیک بووە.

ئەو هونەرمەندە کوردە، سەرەڕای ساڵانێک خزمەتکردن بە هونەری کوردی لە شاری سنە، لە لایەن ئەنجومەنی مەفاخری کوردستان، تەنانەت ڕێزی لێنەگیرا و لە پراوێز خرابوو.

ناوبراو  لە ساڵی ١٣٤٤ی هەتاوی لە گەڕەکی "تاقەگەورە"ی شاری سنە لەدایکبووە و لە ساڵی ١٣٥٤ لەگەڵ "سازه زەربییەکان" ئاشنا بووە و کار و چالاکیی خۆی لەو ساڵەدا دەست پێکردووە و دوو ئالبۆمی بە شێوەی "سی‌دی" بڵاو کردووەتەوە.

"محەممەد گورجی" لە تەمەنی ٥٤ ساڵی لە ماڵەکەی خۆیدا کۆچی دوایی کرد.