هونەرمەندێکی کورد زێدی خۆی بەجێهێشت
15:04 - 23 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران، هونەرمەندێکی کوردی ناچار بە بەجێهێشتنی زێدی خۆی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"کاوە فەتحی\"، هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی شاری کامیاران، لەژێر گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکان، ناچار بە بەجێهێشتنی زێدی خۆی کرا.
ئەو هونەرمەندە کوردە، بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: \"ماوەی ٨ مانگە لە ترسی بانگهێشتکردن و گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکان لە شاری کامیاران، زێدی خۆم بەجێهیشتووە\".
ناوبراو هەروەها بە ئاژانسی کوردپای وت: \"لە ترسی بانگهێشت و گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکان ناچار کرام ڕوو لە وڵاتێکی دراوسێی ئێران بکەم\".
ئەو هونەرمەندە کوردە هەروەها زیادی کرد: \"زۆربەی گۆرانییەکانم باسی کۆڵبەران، دیاردە و خەسارە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگای کوردستان بووە\".
\"کاوە فەتحی\" خاوەنی چەند بەرهەمی وەک \"کازیوە، سفرەی خاڵیی کۆڵبەران، شێعر و نان\" و هەروەها چەند بەرهەمێکی دیکەیە.
له ساڵانی ڕابردوودا، چهندین كهس له چالاكانی فهرههنگی، خوێندكاری، ژینگهپارێزی، مەدەنی، هونەرمەندان و چالاكانی سیاسیی كوردستان، بههۆی گوشارهكانی ئیدارهی ئیتلاعات و ناوهنده ئهمنییهتییهكانی حكوومهتی ئیسلامیی ئێران، ناچار بوون وڵاتهكهیان بهجێ بهێڵن.