هونەرمەندێکی کورد دەسبەسەر کرا

13:37 - 16 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ، هونەرمەندێکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا چاوەشی" خەڵکی گوندی "حاجی لەک" سەر بە ناوچەی "چۆمی مەجیدخانـ"ـی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هونەرمەندە کوردە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها رایگەیاند: "هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو هونەرمەندە کوردەدا، دەستیان بە تەقەی هەوایی کردووە".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هەنووکە گوندی "حاجی کەلک" لەژێر کۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەتییەکاندایە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هونەرمەندە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.