هونەرمەندێکی کورد بۆ ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا

13:01 - 21 پووشپەڕ 2720

هونەرمەندێکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا چاوەشی" خەڵکی گوندی "حاجی لەکـ"ـی ناوچەی "چۆمی مەجیدخانـ"ـی بۆکان، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی ئەو هونەرمەندە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو، چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانیان کردووە کە هێزە ئەمنییەتییەکان پێیان ڕاگەیاندووە کە ئەو هونەرمەندە کوردە، بۆ ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هونەرمەندە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی عەبدوڵڵا چاوشی بێئاکام بووە.

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ، "عەبدوڵڵا چاوەشی"لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.