هونەرمەندێکی کرماشان لە فێستیڤاڵی وێنەی وڵاتی ئیتالیا بوو بە یەکەم
20:40 - 22 رەزبەر 2716
ئاژانسی کوردپا: هونەرمەنێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشان لە فێستیڤاڵی نێونەتەویی وێنە لە وڵاتی ئیتالیا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، عابدین محەممەدی هونەرمەندی کاریکاتۆریست و وێنەگری خەڵکی شاری کرماشان، لە وڵاتی ئیتالیا لە ناو ١٠٠٠٠ وێنەگر کە لە ١٠٠ وڵاتی جیهاندا بەشدار بوون پلەی یەکەمی بۆ خۆی دەستەبەر کرد.
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی وێنەی ims لە وڵاتی ئیتالیا کە لە چوار بەشی جیاوازدا بەڕێوە چوو، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
ئەو فێستیڤاڵە بەبەشداری ١٠٠٠٠ وێنەگر لە ١٠٠ وڵاتی جیهان لە وڵاتی ئیتالیا بەرێوەچوو.
پێوەری ئەو فێستیڤاڵە بۆ پلەی یەکەم، وێنە لە شاخەکانی وڵاتانی جیهان بووە و باشترین وێنەی ئەو فێستیڤاڵە کاری عابدین محەممەدی بووە، کە لە لایەن لێژنەی داوەرانی ئەو فێستیڤاڵەدا وەک باشترین وێنە دەست نیشان کرا.