هونەرمەندێکی کاریکاتۆریستی کورد پڵەی حەوتەمی جیهانی بەدەست هێنا

21:02 - 27 جۆزەردان 2716
ئاژانسی کوردپا: لە نێوان سەدان کاریکاتۆریست لە سەرتاسەری جیهان‌دا، هونەرمەندێکی کورد پلەی حەوتەمی بەدست هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هەواڵدەریی کوردپا، محەممەد سامان سۆڵی هونەرمەندی کاریکاتۆریستی کورد، لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی وڵاتی ئیتالیا بۆ ساڵی ٢٠١٦، بە یەکێک لە حەوت کەس لە باشترین کاریکاتۆریستەکانی جیهان دەستنیشان کرا.

\"\"لە ٢٤_ە مین فێستیڤاڵی شاری ترێنتۆ، هەزار و٤٠٠ کارێکاتۆریست لە سەرتاسەری جیهان، لەگەڵ یەکدی‌دا کەوتنە کێبڕکێ.

هەواڵدەریی ئیرنا لە ڕاپۆڕتێکدا، بڵاوی کردەوە: سۆڵی لە کاتێکدا ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی بۆ کوردستان و کۆمەڵگای هونەری بەدەست هێناوە، کە هونەرمەند گەلێکی وەک، \"ئاندرێ پوپوف، موسا کوموس و ئانجێل بۆلێگان لەو فێستیڤاڵەدا بەشدار بوون و پلەی باشترینەکانیان بەدەست هێنابوو.

ئەو هونەرمەندە کوردە تەمەنی ٢٩ ساڵە و خەڵکی شاری سنەیە و سەرەڕای بەدەست هێنانی ئەو پلەیە، خەڵاتی زێڕینی یازدەهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی \"فری کارتونزی وێب چین\"، لە کارنامەی هونەریی‌دا تۆمار کراوە.

محەممەد سامان، خوێندنی لە بواری نرم ئەفزاری کامپیۆتێر لە خوێندنگەی فەننی ئەندازیاریی یەزدان‌پەنای شاری سنە تەواو کردووە.

محەممەد سامان سۆڵی، ئێستا بەڕێوەبەری بەشی کارتون و کارێکاتۆری گۆڤاری مانگانەی \"ڕووداو\"ە لە شاری سنە.