هونەرمەندێکی پاوەیی بەهۆی کێشەی ماڵی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
11:58 - 24 جۆزەردان 2722
شەوی یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردان، هونەرمەندێکی کورد بە ناوی "بیژەن مورادی" کوڕی کەریم خەڵکی گوندی "نەجاڕ"ی پاوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هونەرمەندە بە خواردنی "حەبی برنج" خۆی کوشتووە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها هۆکاری خۆکوژیی ئەو هونەرمەندە کوردەی بۆ کێشەی ماڵی گەڕاندەوە.
بیژن مورادی تەمەن ٤٣ ساڵ و خێزاندارە.