هونەرمەندێکی مەهابادی پاش ٥ ساڵ لە زیندان ئازاد کرا

14:50 - 14 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش ٥ ساڵ زیندانی بوون لە زیندانی ئەو شارە، ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، فارۆق سامانی هونەرمەندی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش تەواو بوونی ماوەی زیندانییەکی ئازاد کرا.

دەزگای قەزایی ئێران، فارۆق سامانی بە تۆمەتی \"پڕوپاگەندە دژی نیزام و هاوکاریی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیون\" بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کردبوو.

ئەو هونەرمەندە کوردە، سەرەتای مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٩١ لەگەڵ چەند چالاکێکی فەرهەنگی و میدیایی لە شاری مەهاباد دەسبەسەر و ماوەی حوکمەکەی لە زیندانەکانی ورمێ و مەهاباد تێپەڕاند.

فارۆق سامانی لە هونەرمەندانی ناسراوی شاری مەهابادە، کە لە بواری وێنەکێشان و ئەنیمەیشن چالاکی دەکات.