هونەرمەندێکی مەریوانی بە هۆی نەدانی \"حق‌الزحمە\"وە لە لایەن شارەداری ناڕەزایەتی دەربڕی

14:33 - 9 رەشەمه 2717
ئاژانسی کوردپا: نەدانی پارە لە لایەن شارەداری مەریوان،ناڕەزایەتی هونەرمەندێکی خەڵکی ئەو شارەی لێ کەوتەوە.

بەپێی هەوڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هونەرمەندێکی کورد بە ناوی \"ئیبراهیم ئەدوایی\" یەکێک لە پەیکەرتاشانی شاری مەریوان بە هۆی نەدانی \"حق‌الزحمە\"ی خۆی لە لایەن شارەداری ئەو شارەوە. ناڕەزایەتی دەربڕی.

ئەو هونەرمەندە کوردە لە حەرەکەتێکدا، ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی و ڕاگەیاند: ئەگەر ڕێز و بەها بۆ فەرهەنگ دادەنێن،\"حق‌الزحمە\"کەی من بدەن. بە وتەی ئەدوایی، زیاتر لە هەشت ئاڵمانەی لە شاری مەریوان دروست کردووە.

ئەو هونەرمەندە کوردە، پێشینەی کاری هونەری و پێشانگای هەیە خزمەتێکی بەرچاوی لە پێناوی پەرەپێدانی فەرهەنگ و هونەر لە مەریوان ئەنجام داوە.

لەو پەیوەندییەدا، شەشی بەفرانبار، کرێکارانی شارەداری مەریوان لە هەمبەر نەدانی پارەی دواکەوتووی ٨ مانگەی خۆیان لە بەردەم بینای شارەداری ئەو شارە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

پێشتریش، شارەداری بەبێ ئاگاداری پێشوو و لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفوونەوە هەوڵی وەدەرنانی کرێکارانی خەدەماتی ئەو شارەی داوە و هۆکاری لابردنیانی بۆ قەرزداربوون و نەبوونی پارەی کرێکاران گەڕاندووەتەوە.