هونەرمەندێکی سەقزی بۆ جیبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا

11:02 - 9 بەفرانبار 2721

ڕۆژی سێشەممە ٧ی بەفرانبار، هونەرمەندێکی کورد بە ناوی "خالید کەریم‌نیا" ناسراو بە "خالید نارین" خەڵکی شاری سەقز، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

ئەو هونەرمەندە سەقزییە لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سەقزە بە سەرۆکایەتی "جەواد مستەفایی" بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام" بە ٧ مانگ زیندانیی تەعزیریی مەحکووم و ئەو حوکمەش لە دادگای پێداچوونەوە بۆ مانگێک زیندانیی تەعزیری و ٦ مانگ زیندانیی تەعلیقی، گۆڕدرا.

خالید کەریم‌نیا ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەردانی ئەمساڵ بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری سەقز کرابوو و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

لە ماوەی ساڵانی ٩٧ و ٩٨دا، ئەو هاووڵاتییە کوردە چەندین جار بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و لێپرسینەوەی لێ کرابوو.