هونەرمەندێکی بۆکانی لە فێستیڤاڵی هونەریی دیاربەکری تورکیەدا بەشداریی کرد
15:08 - 9 سەرماوەز 2715
ئاژانسی کوردپا: هێمن قارەمانی هونەرمەندی نیگارکێش و پەیکرسازی کورد، لە فێستیڤاڵی هونەریی دیاربەکری تورکیەدا بەشداریی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، هێمن قارەمانی خەڵکی شاری بۆکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە فێستیڤاڵی هونەریی دیاربەکردا بەرهەمە هونەرییەکانی خۆی خستووەتە بەر دیدی ئامادە بووانی ئەو فێستیڤالە.
قارەمانی چالاکییە هونەرییەکانی خۆی لە ساڵی ١٣٧٠ی هەتاوییەوە دەست پێکردووە و بڕوانامەی کارناسیی تەڕاحیی سەنعەتی لە زانکۆی هونەرە جوانەکان و هەروەها بڕوانامەی کارناسیی باڵای لە ڕشتەی مێعماریدا وەرگرتووە.
ناوبراو هەتا ئێسیا لە چەندین فێستڤاڵدا بەشداریی کردووە و چەندین پیشانگاشی بەڕێوە بردووە.
هێمن قارەمانی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی لەدایک بووە و هەنووکە سەرقاڵی نیگارکێشی و پەیکەرسازییە.