هونەرمەندی کورد \"ڕەسووڵ نادری\" کۆچی دوایی کرد

16:36 - 27 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: هونەرمەندی بەیت و حەیرانبێژ، ڕەسووڵ نادری خەڵکی شاری مەباهاد بە هۆی پیری و بەساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.

نادر نادرزادەئەقدەم ناسراو بە \"ڕەسووڵ نادری\"، ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ی خەرمانان، بە هۆی نەخۆشی و پیری لە یەکێک لە نەخۆشانەکانی شاری مەهاباد، لە تەمەن ٨٥ ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده له بوارەکانی به‌یت و حه‌یراندا دەستێکی باڵای هه‌بوو و نه‌قڵه خۆشەکانی به‌ناوبانگن. لە تاڵترین کاتەکاندا هەموو هەولی ئەوە بوو، بۆ ساتێکیش بێ، بزە و پێکەنین بخاتە سەر لێوی نەتەوەکەی.

هونه‌رمەند ڕەسووڵ نادری ساڵی ۱۳۱۲ی هەتاوی، له گوندی ئوزونتاشی مەهاباد لەدایک بووه و له گوندی کانی‌سێو ماوەیه‌ک ژیانی بردووەته سەر. ساڵی ۱۳۴۷ی هه‌تاوی، به تاوانی پێوەندی لەگەڵ شۆڕشی ٤٦ ـ ٤٧ بۆ ماوەی ۳ ساڵ دەسبه‌سەر دەکرێ. له ساڵی ۱۳۵۱ی هه‌تاوییه‌وە له شاری مەهاباد نیشتەجێ بووە.

سەردەمی حکوومەتی پاشایەتی هاوکاری فەرهەنگ و هونەری مەهاباد بووە، لە کۆڕەکانی بەیت و حەیران، لە پارێزگا و شارەکانی دیکەی ئێران بەشداری کردووە، هەروەها لە چەندین میدیای کوردیدا بانگهێشت کراوە و بەرنامەی بەڕێوە بردووە.