هونەرمەندانی كورد بەشداریی فێستیڤاڵی "تێلس ئارت" لە هێندوستان دەكەن
14:02 - 24 رێبەندان 2711
كوردپا: فێستیڤاڵی \"تێلس ئارت\" بە بەشداریی چەندین وڵات لەژێر ناوی \"ئاویتە بوونی هونەر بین\" لە رۆژانی 1 هەتا 8ی رەشەممە لە وڵاتی هێند بەڕێوە دەچێت.
محەممەد فەتاح، ساكار فاروق و كانی فاروق سێ هونەرمەندی هەرێمی كوردستانن كە بۆ ئەو فێستێڤاڵە بانگهێشت كراون.
فێستیڤاڵی هونەریی تێلس ئارت لە وڵاتی هێند بە مەبەستی ئاوێتە كردنی هونەر لە بوارە جیاجیاكاندا هونەرمەندانی وڵاتانی سوید، وڵاتانی كەنداو و هەرێمی كوردستانی بانگهێشت كردووە.
سێ هونەرمەندی بانگهێشت كراوی كوردن كە بڕیارە لە رۆژانی فێستیڤاڵ بە نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان لەو بۆنەیەدا بەشدار بن بەرهەمە هونەرییەكانیان پێشكەش دەكەن.
ماڵپەڕی كورد پرێس بڵاوی كردەوە، هەنەرمەندانی وڵاتی سوئێد و بریتانیا لە هەوڵی ئەوە دان كە هەرێمی كوردستان لە ساڵی داهاتوو میوانداریی ئەم فێستیڤاڵە بكات.