هونەرمەندانی سیاچەمانە بێژی کورد رێزیان لێ گیرا
20:12 - 12 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: ئەنجومەنی رێزلێنان لە ناودارانی کورد بە ئامادە بوونی رێژەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و چالاکانی فەرهەنگیی شاری سنە، رێزی لە ٣ کەس لە چالاکانی فەرهەنگی و سیاچەمانە بێژی کورد گرت.
رۆژی هەینی رێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەر، فەتحوڵڵا ئەمینی و فاتێح سۆهرابی دوو هوەنەرمەندی کوردی خەڵکی جوابڕۆ هاوڕێ لەگەڵ سابیر خودامورادی ناسراو بە \"سابیر شیانی لەلایەن ئەنجومەنی رێزلێنان لە ناودارانی کوردەوە رێزیان لێ گیرا.
وێبلاگی ئەنجومەنی رێز لێنان لە ناوەدارانی کورد، ئەو سێ هونەرمەندە کوردە بەهۆی تەمەنێک چالاکی لە بواری هونەر و مۆسیقای هەورامی بەتایبەت هونەری سیاچەمانە بێژیدا، لەلایەن ئەو ئەنجومەنەوە بە پێشکەش کردنی لەوحی رێزلێنان و خەڵات، رێزیان لێ گیراوە.
فەتحوڵڵا ئەمینی تەمەن ٦٢ ساڵ، لێکۆڵەر و هونەرمەندی سیاچەمانە بێژی خەڵکی شاری جوانڕۆ هەتا ئێستا کۆمەڵێک بەرهەمی سیاچەمانەی لەگەڵ هونەرمەندانی ناسراوی وەک \"عوسمان هەورامی، جەمیل نەوسوودی، حەمە حوسێن کێمنەیی و سەباح خارگێڵانی تۆمار کردووە.
ئەنجومەنی رێزلێنان لە ناودارانی کورد ماوەی ١٠ ساڵە دامەزراوە و لەو ماوەیەدا و لە راستای رێزگرتن لە چالاکانی فەرهەنگی، هونەرمەندانی کورد، چالاکی نواندووە.
ئەو ئەنجومەنە پێشتریش لە رێوڕەسمی جۆراوجۆردا رێزی لە هونەرمەندانی وەک \"عەباس کەمەندی، کا بەرات، عەوڵا ماچکەیی، یەدوڵڵا محەممەدی، قالە مەڕە، رەحیم لوقمانی، سیمین چایچی، ماجید مەردۆخ رۆحانی و هادی زیائەدینی\" گرتووە.