٣٨ هه‌مین كۆبوونەوەی شۆرای ماڤی مرۆڤ لە ژنێڤ بەڕێوە چوو
21:43 - 28 جۆزەردان 2718
ئاژانسی کوردپا: ٣٨هەشتەمین کۆبوونەوەی شۆرای مافی مرۆڤ نەتەوەیەکگرتووەکان له بارەگای سەرەکیی ئەو ڕێکخراوەیە لە شاری ژنێف بەڕێوە چوو.
لە بەشێکی ئەو کۆبوونەوەیەدا هاتووە: كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان - ژنێڤ سەرنجی شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ر سیاسه‌تی سه‌ركوت و سه‌ركۆنه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مافه‌كانی ئازادیی ڕاده‌ربڕین و مافی كۆبوونه‌وه و خۆ ڕێكخستن له كوردستانی ئێران ڕاده‌كێشێ.
دەقی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران_ژنێف کە بەدەستی ئاژانسی کوردپا گەیشتووه بەم چەشنەیە:
به‌ڕێز ڕاپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان!
كۆماری ئیسلامیی ئێران سیاسه‌تی سنوورداركردنی توندی ئازادی ڕاده‌ربڕین، مافی كۆبوونه‌وه، خۆ ڕێكخستن، داخستنی فه‌یسبووك، توییتر ، تێلگرام و پلاتفۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به مه‌به‌ستی سنووردار و كۆنترۆڵكردنی زانیاری له كوردستانی ئێران درێژه پێ ده‌دات. ڕۆژنامه‌نووسان،تێكۆشه‌ران و نووسه‌رانی میدیا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیندانی ده‌كرێن و هه‌ر چه‌شنه خۆپیشاندانێكی ئاشتیخوازانه له كوردستان به توندی و به تایبه‌تی سه‌ركۆنه ده‌كرێت.
له دوای خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی ئێران، كوردستان تووشی ڕهوهتێكی توندی سه‌ركوت و گرتن و بڕین بوو. به‌پێی زانیاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان - ژنێڤ، ٤٢٦ هاوڵاتی كورد به‌ند كراون و ١٤ كه‌س به زیندانی درێژخایه‌ن به تاوانی دروستكراوی مه‌ترسی له سه‌ر \"ئه‌منییه‌تی میللی\"، \"محاربه\" تاوانی خه‌یاڵی دژایه‌تی كردنی خودا و ئه‌ندامه‌تی له پارتێكی سیاسیی كورد به شێوه‌یه‌كی خێرا و ناڕه‌وا سزا دراون.
هه‌روه‌ها له ١٥ ئاڤریلی ئه‌و ساڵ، هاووڵاتیانی شاری بانه كه شارێكی كوردیه بۆ پرۆتۆستۆ كردنی داخستنی سنووره‌كان و ڕه‌وشی ناله‌باری ئابووری، مانیان گرت و دووكانیان داخست به‌ڵام به‌رپرسانی ڕێژیم له باتی وڵامدانه‌وه‌ی داواكانی هاووڵاتیان، هێزێكی تایبه‌تی نیزامی سه‌ركوتكه‌ریان هێنا بۆ گوشار خستنه‌سه‌ر و مهجبووركردنی كاسبكاران كه دوكانەكانیان بكه‌نه‌وه و له ئه‌نجامدا ٣٩ هاوڵاتی كورد زیندانی كرا.
به‌ڕێز ڕاپۆرتێر،
ئێمه نیگرانیی قووڵی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ له سێداره‌دانی چاوه‌ڕوانكراوی زیندانیی سیاسیی كورد به‌ڕێز ڕامین حوسه‌ین په‌ناهی و هه‌روه‌ها به‌ڕێز محه‌ممه‌د سه‌لاس له ڕێبه‌رانی ده‌روێشه‌كانی گونابادی كه به داخه‌وه ئاگادار كراینه‌وه كه ئه‌م به‌یانیه له سێداره دراوه.
ئێمه داواكارین له ڕاپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی ڕاده‌ربڕینی ئازاد و ڕێكخستن و هه‌روه‌ها شۆرای مافه‌كانی مرۆڤ كه داوا بكه‌ن له ئێران له سێداره‌دانی تێكۆشه‌رانی كورد ڕابگرێت و زیندانیانی سیاسیی كورد ئازاد بكه‌ن.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران - ژنێڤ