ئه‌نجومه‌نی پاژینی بانه: دروستكردنی به‌نداوه‌كانی چۆمان و كانیگۆیژانی بانه و ڕاگواستی ئاوه‌كه‌ی بۆ ورمێ ڕاگرن
20:37 - 5 سەرماوەز 2715
ئاژانسی كوردپا: ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزی پاژینی بانه به هه‌ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ دائیره‌ی پاراستنی ژینگه‌ی پارێزگای كوردستان، خوازیاری ڕاگیرانی دروستكردنی به‌نداوه‌كانی چۆمان و كانیگۆیژان بوون.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ئاژانسی هه‌واڵی كوردپا، ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزی پاژینی بانه به هه‌ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ دائیره‌ی پاراستنی ژینگه پارێزی پارێزگای كوردستان، ئه‌م دائیره‌ی له لێكه‌وته‌كانی دروستكردنی به‌نداوه‌كانی چۆمان و كانیگۆیژان له‌سه‌ر ژینگه ئاگادار كرده‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له‌م نامه‌یه‌دا ڕایگه‌یاندووه كه ڕاگواستنی ئاوی بانه بۆ ورمێ ڕابگیردرێ.
ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ده‌ڵێ: باشتر وایه له‌باتیی به‌نداو دروستكردنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، زیاتر بایه‌خ بدرێ به شێوازه جێگره‌وه‌كانی ڕكێفكردنی ئاو و كونتڕۆڵی سێڵاوهكان.
لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی پاژین ڕێكاری پێشنیاریی خۆی له‌پێناو دابه‌زینی كاریگه‌رییه‌كانی تێكده‌رانه‌ی دروست كردنی به‌نداوه‌كان بۆ سه‌ر ژینگه خستووه‌ته به‌رده‌ستی دائیره‌ی پاراستنی ژینگه‌ی پارێزگای كوردستان.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، دروستكردنی به‌نداوه‌كان له كوردستانی ئێران‌دا زیادیان كردووه و خه‌ساری تێكده‌رانه‌ی مرۆیی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌یی به‌دواوه بووه.