ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان له مانگرتنی فه‌وتانی كانی بڵ پاڵپشتی ده‌كات
20:04 - 17 سەرماوەز 2715
ئاژانسی كوردپا: ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان به ده‌ركردنی ڕاگه‌یه‌نراوێك پاڵپشتی له مانگرتووانی پاراستنی كانی بڵ ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ئاژانسی هه‌واڵدەریی كوردپا، ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پاڵپشتی له مانگرتووانی پاراستنی كانی بڵ ده‌كات و كوێره‌وه كردنی ئه‌م كانییه‌ی به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كاولكارییه‌كانی سروشت و مێژوی هه‌ورامان ده‌زانێ.
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا، ژماره‌یه‌ك له چالاكانی كورد به مانگرتن له خواردن خوازیاری ڕاگرتنی ئاوگیریی به‌نداوی داریان و ڕوون بوونه‌وه‌ی بارودۆخی كانی بڵ بوون.
سوهه‌یلا موحه‌ممه‌دی وته‌بێژی كه‌مپه‌ینی ڕزگاركردنی كانی بڵ، وه‌ك یه‌كه‌م ژن له پێناو ڕزگار كردنی كانی بڵ له ڕۆژی هه‌ینی سێزده‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه مانی لە خواردن گرتووه.
له به‌شێك له ده‌قی ڕاگهیهنراوەكەی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا كه گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی ئاژانسی كوردپا، هاتووه كه:
\"ده‌نگی خه‌ڵك بنه‌ما و كۆڵه‌كه‌ی حكوومهتدارییه\".
هه‌بوون و سه‌قامگیریی ژیانی ئێمه مرۆڤه‌كان، پێوه‌ندیی هه‌یه به پاراستن و سه‌قامگیریی ژینگه و هه‌رچه‌شنه به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ سروشتدا، ئێمه ناچار ده‌كات له بابهتهكان زیاتر ورد ببینه‌وه. ئه‌و وانانه‌ی كه مێژوو له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ژینگه‌دا فێری كردووین و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه زانستییه‌كان، ڕێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی دروستی له سروشت بۆ ئێمه ڕوون كردووه‌ته‌وه و تێگه‌یشتنی ئێمه‌ی بۆ پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ژینگه‌دا گه‌یاندووه‌ته لووتكه.\"
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه به‌نداوی داریان كه ده‌بێته هۆی كوێربوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی كانی بڵ، به ته‌واوی پڕۆژه‌یه‌كی دژی ژینگه و ناشارهزایانهیه كه ده‌بێته هۆی تێداچوونی به‌شێك له مێژوو و سروشتی هه‌ورامان.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیادا هاتووه: \"هه‌ر به‌م پێیه ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا، جگه له‌وه‌یكه مافی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی به ڕه‌وا ده‌زانێ، له هه‌مان كاتیش‌دا پاڵپشتیی له مانگرتووانی ژینگه‌پارێز ده‌كه‌ین له‌هه‌مبه‌ر ئاوگیریی به‌نداوی داریان و داواكارین به زووترین كات داواكارییه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی پێوه‌ندیداره‌وه جێبه‌جێ بكرێت.\"