هاوینی ئەمساڵ مووزەخانەیەكی مێژووی سروشت، لە شاری ورمێ دەكرێتەوە
20:43 - 3 بانەمەڕ 2712
كوردپا: ئەو مووزەخانەیە كە بە گەورەترین و پێشكەوتووترین مووزەخانەی مێژووی سروشت لە ئاستی ئێران دێتە ئەژمار، وەكوو ناوەندێك بۆ خوێندنەوە و لێكۆڵینەوە لەمەڕ مێژووی سروشت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژینگەپارێزیی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاواوە تەرخان دەكرێت.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی كردەوە، بڕیارە لە هاوینی ئەمساڵدا لە شاری ورمێ گەورەترین و پێشكەوتووترین مووزەخانەی مێژووی سروشت لە ئاستی ئێران دێتە ئەژمار، وەكوو ناوەندێك بۆ خوێندنەوە و لێكۆڵینەوە لەمەڕ مێژووی سروشت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژینگەپارێزیی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاواوە تەرخان دەكرێت.
مووزەخانەی مێژووی سروشتیی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا، بە رووبەری سێ هەزار و 700 میتر چوار گۆشە لە باشترین شوێنی شاری ورمێ ساز كراوە و بە مەبەستی فێركاریی و ناسینی ژینگە و لایەنەكانی پێكهێنەری ژینگە و ئاشنابوون لەگەڵ جۆراوجۆرییەكانی ژینگەیی و ناسینی ناوچەكانی پارێزراوی ژینگەی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا و 14 ناوچەی پارێزراوی وڵاتی ئێران و هەروەها قەرەبووكردنەوەی دەست پێڕانەگەیشتنی خەڵك بە ناوچەكانی ژینگە و بینینی سروشت و ژینگە و جۆری ئاژەڵە كێوییەكانی ئەو پارێزگایە، دروست كراوە.
مووزەخانەی مێژووی سروشتی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا پێكهاتووە لە هۆڵی ئامفی تێئاتر، كتێبخانە، پیشانگا، بەشی چاپەمەنی و بڵاوكردنەوە، كارگەی تاكسیدێرمی، فێركاری، بانكی نموونەكان و هۆڵی نمایش كردنی سەرجەم جۆرەكانی ژینگەی ئێران و پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا.
پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا كە ناوەندەكەی شاری ورمێ و ناوچەی موكریان لەو پارێزگایە هەڵكەوتووە، بەهۆی ئەوی دووەمین دەریاچەی گەورەی سوێری جیهان، ژینگەی كێوی و جۆرەكانی ژینگەی چیایی، دەشت، ناوچەكانی كوێستانی، لێڕەوار و دارستان، چۆم و رووبار و سروشتێكی جوانی لە خۆ گرتووە، بە یەكێك لە پارێزگا تایبەتەكانی بواری پاراستنی ژینگە دەناسرێت.