\"هاوکاری نەکردن لەگەڵ سپای پاسداران\" دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی کوردی بە دواوە بوو
16:31 - 6 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد، خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئیتلاعاتی سپای پاسداران، هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی \"عیسمەت کوڕی خورشید\" خەڵکی گوندی\" فەلکان\" لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ دەسبەسەر کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردەی بۆ \"هاوکاری نەکردنی ناوبراو لەگەڵ سپای پاسداران\" گەڕاندووەتەوە.
بە وتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە، هێزە ئیتلاعاتییەکان داوایان لەو هاووڵاتییە کوردە کردووە، کە لەگەڵ ئیتلاعاتی سپا لە ناوچەی مەرگەوەڕ هاوکاری بکات، کە ناوبراو ئەو داواکارییەی ڕەت کردووەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوە ئەم هەواڵە، لە چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
لە ئێراندا ناوەندە جۆراوجۆرە ئیتلاعاتییەکان چالاکیی دەکەن و وەزارەتی ئیتلاعات بەشێک لە پێکهاتەی دەوڵەت بە ئەژمار دێت و چەند ناوەندێکی ئیتلاعاتی وەکوو: \"ئیتلاعاتی سپا، حیفازەت ئیتلاعاتی سپا و حیفازەتی سپا، لە ژێر کونتڕۆڵی سپای پاسدارانن.