هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشتپرسی سەربەخۆیی، کوردستان ڕۆژهەڵات میلیتاریزە کرا
14:46 - 3 رەزبەر 2717
ئاژانسی کوردپا: لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان، ناوەندە ئەمنیەتی و نیزامییەکان کەشوهەوای ئەمنیەتییان بە سەر کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا زاڵ کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کەش و هەوای شارەکانی سنە، مەهاباد،سەقز، مەریوان، شنۆ و بانە هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان میلیتاریزە کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنیەتییەکان بە جێگربوونیان لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەیانهەوەێ پێش بە جێژن و شایی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستان بگرن.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هەنوکە فڕۆکە شەڕکەرەکانی حکوومەتی ئێران لە ئاسمانی شارەکانی پیرانشار و سەردەشت و بانە لە حاڵی فڕین بە ئاسمانی ئەو شارانەدان.
ئەو سەڕچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا، سپای پاسداران بە شێوەی بەربڵاو هەوڵی ڕەوانە کردنی هێز و چەکوچۆڵی قورس بۆ شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی داوە.
ڕۆژی ڕابردووش سپای پاسداران ناوچەکانی\"سیدەکان و باڵەکایەتی\"یان کردە ئامانجی تۆپخانەکانیان.
ئەو تۆپباران کردنە هەتا ئێستا هێچ خەسارەتێکی گیانی لێ نەکەوتووتەوە.
سەرەڕای دژایەتییە ناوخۆییەکانی عێراق و دژایەتی زۆری وڵاتانی دراوسێی هەرێمی کوردستان، خەڵکی باشوری کوردستان ئەمڕۆ بۆ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان چوونە سەر سەندووقی دەنگدان.
گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستان لە پارێزگای کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان لە حاڵی بەڕێوەچوون دایە و حیزب و لایەنە سیاسیەکانی باشووری کوردستان پشتیوانی خۆیان لە گشتپرسی دەربڕیوە.
ئەم گشتپرسیە لەگەڵ پێشوازی خەڵکی کوردستان بەرەڕوو بووەتەوە.