هاوژینی چالاکێکی مەدەنیی لە ئیتلاعاتی شاری سنە لە ژێر لێکۆڵینەوە دایە

19:19 - 16 سەرماوەز 2718
ئاژانسی کوردپا: ئیداری ئیتلاعاتی شاری سنە لە ئازاد کردنی هاوژینی چالاکێکی مەدەنیی کورد خۆی دەبوێرێ.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"مادیح فەتحی\"، هاوژینی سەحەر کازمی چالاکی مەدەنیی کورد خەڵکی شاری سنە، کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا، هەروەها لە گرتنگە دایە و هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کورد لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا، هەتا ئێستا لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دایە و هێزە ئیتلاعاتییەکان هۆکاری دەسبەسەر کردنی ناوبراویان ڕانەگەیاندووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: سەحەر کازمی، هاوژینی ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە گرتووخانە دایە و ئەمەش نیگەرانی لای بنەماڵەکانی ئەوانی لێکەوتووتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، مادیح فەتحی هاوژینی سەحەر کازمی چالاکی مەدەنیی و دایکی ناوبراو مەهوەش ئەمیری، پاش بانگهێشتیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دەسبەسەر کران.