هاووڵاتيیەكی كورد دوای 4 ساڵ زیندان، ئازاد كرا
13:26 - 17 سەرماوەز 2711
كوردپا، زیندانییەكی سیاسیی كورد دوای چوارساڵ دەستبەسەر كران لە گرتووخانەی كاروونی ئەهواز، ئازاد كرا.
\"ئەسڵان دوودكانلوو\" چەند رۆژ لەمەوبەر دوای كێشانی 4 ساڵ زیندانی تەعزیری لە زیندانی كاروونی ئەهواز ئازاد كرا.
ئەو هاووڵاتییە كوردە بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ \"پارتی كرێكارانی كوردستان\" بە 4 ساڵ زیندان حوكم درابوو و ماوەی 8 مانگ لە زیندانی شاری خۆی بووە و ٣ ساڵ و سێ مانگی دیکەی حوکمەکەی لە زیندانی كاروونی ئەهواز گوزەراندووە.
ماڵپەڕی \"كمیتە گزارشگران حقوق بشر\" بڵاوی كردەوە، ئەسڵان دوودكانلوو لە چەند مانگ لەمەوبەرەوە ماوەی حوكمەكەی تەواو ببوو، بەڵام دەزگای قەزایی لە دانی بڕیاری ئازاد كردنی خۆی دەبوارد.