هاووڵاتیەکی کورد بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان کوژرا

14:31 - 2 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی سەردەشت لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە گیانی لێ ئەستێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارێی رۆژی جومعە رێکەوتی ١ی بەفرانبار هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"دڵشاد پیروزی\" کوڕی عەلی لە ناوچەی \"قانقا بەردانێ\"ی شاری سەردەشت بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژرا.

ئەو هاووڵاتییە لە کاتێکدا کە بە ماشێنەکەی خۆی بەرەوە ماڵەوە گەڕاوەتەوە لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستڕێژی لێکراوە و لە ئانجامدا گیانی لەدەست داوە.

دڵشاد پیروزی تەمەنی ١٨ ساڵ و خەڵکی گوندی \"گڕوێس\"ی ناوچەی سەردەشت بووە.