هاووڵاتییەكی کورد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كرا
15:12 - 9 رەشەمه 2711
كوردپا: چەند رۆژ لەمەوبەر هاووڵاتییەكی کوردی خەڵکی گۆندی \"شوێشە\"ی سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی ئەو شارەوە دەستبەسەر كراوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، عەلی غەفاری كوڕی محەممەد خەڵكی ئاوایی\"شوێشە\"ی سەر بە شاری سنە چەند رۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كرا.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەك لە هۆكاری دەستبەسەر كردن و شوێنی راگیرانی ئەو هاووڵاتییە كوردە لەبەر دەستدا نیە.
بنەماڵەی عەلی غەفاری هەتا ئێستا ئاگاداری شوێنی راگیرانی ئەو هاووڵاتیە كوردە نین.