هاووڵاتییەكی كوردی ماكۆ بە هۆی تەقینەوە گیانی لە دەست دا

15:40 - 4 خاکەلێوه 2712
كوردپا: كرێكارێك لە شاری شووت لە ئەنجامی تەقینەوەی كوورەی نەوتی ئاگری لە جەستەی بەربوو و گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، عەبدوڵڵا توركمان خەڵكی ئاوایی \"میلان\"ی سەر بە ماكۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی كوورەی نەوتی لە یەكێك لە مورغدارییەكانی شاری شووت گیانی لەدەست دا.

عەبدوڵڵا توركمان كرێكاری مورغداری لە شاری شووت بووە و خێزاندارە و خاوەنی 4 منداڵە.