هاووڵاتییەكی كورد پاش 18 مانگ زیندان، بە یەك ساڵ حوكمی هەلپەسێران مەحكووم كرا
12:45 - 9 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی سنە، پاش یەك ساڵ و نیو زیندان، دوای ئازاد كران یەك ساڵ حوكمی هەڵپەسێرانی بۆ ماوەی 5 ساڵ پێدرا.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی چاوەدێری مافی مرۆڤی كوردستان: محەممەد قەوامی، چالاكی سیاسی لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە بە یەك ساڵ حوكمی هەڵپەسیران كە بۆ ماوەی 5 ساڵە، مەحكوم بووە.
ناوبراو پێشتر لە مانگی رێبەندانی 1387دا سێ مانگ لە گرتنگە بووە كە بە دانانی وەسیقەی 50 میلیۆن تمەنی لە زیندان ئازاد كراوە و دوای ئەوەش دیسان بە 28 مانگ زیندانی تەعزیری مەحكوم بووە كە ماوەی یەك ساڵ و نیو لەو حوكمەی لە زینداندا بووە.
قەوامی كە ماوەیەك لەمەوپێش دوای یەك ساڵ و نیو زیندان ئازاد كراوە، لەلایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەوە یەك ساڵ حوكمی هەڵپەسێرانی پێدراوە كە بۆ ماوەی 5 ساڵە.