هاووڵاتییەكی كورد لە مەریوان دەستبەسەر كرا
14:30 - 22 سەرماوەز 2711
كوردپا: هاووڵاتییەكی كورد لە گوندی \"سیاناو\"ی سەر بە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە مەریوان، هوشیار رانسووری خەڵكی گوندی سیاناو دوێنی دووشەممە رێكەوتی 21ی سەرماوەز لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر كراوە.
هەتا ئێستا هۆكاری گیران و شوێنی راگرتنی ئەو هاووڵاتیە كوردە هەواڵ و زانیارییەك لەبەر دەستدا نیە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەرەتای مانگی رەزبەرەوە هەتا ئێستا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران 83 هاووڵاتیی كورد بە تاوانی جۆراوجۆر لەلایەن هێزە ئەمنیەیتییەكانی حكومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون.
هۆكاری گیرانی زۆرەبەی ئەو هاووڵاتییە كوردانە چالاكیی سیاسی، فەرهەنگی و كۆمەڵایەتییە.