هاووڵاتییەكی كورد لە شاری سنە دەستبەسەر كرا
13:07 - 13 بەفرانبار 2711
كوردپا: هاووڵاتێكی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی ئەو شارەوە دەستبەسەر كرا.
جەهانبەخش وەكیلی خەڵكی شاری سنە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی ئەو شارە دەستبەسەر كرا و هەتا ئێستا هۆكاری دەستبەسەركرانی ئەو هاووڵاتییە روون نەبۆتەوە.
هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردەوە، جەهانبەخش وەكیلی برای فەرهاد وەكیلی لە ئێعدام كراوەكانی 19ی بانەمەڕی ساڵی 1388ی شاری تارانە.
بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەر كراوە بۆ ئاگادار بوون لە رەوشی جەهانبەخش سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەیان كردووە، بەڵام لێپرسراونی ئەو ناوەندە ئەمنیەتییە لە دانی زانیاری خۆیان بواردووە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندەی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای مانگی بەفرانبارەوە هەتا ئێستا 10 هاووڵاتیی كورد لە ناوچەكوردنشینەكانی كوردستانی ئێران لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كراون.
ئەو رێژەیە بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و دەكرێئاماری راستەقینە لەوەش زیاتر بێت.