هاووڵاتییەكی كورد لە شاری روانسەر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كرا

18:41 - 20 رەزبەر 2711
كوردپا: چەند رۆژ لەمەوبەر هاووڵاتییەكی كورد لە شاری روانسەر لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەكانی حكومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە روانسەر، كیانووش وەیسی كوڕی محەممەد لە شاری روانسەر لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەكانەوە دەستبەسەر و پاش لێدان و كوتان ناوبراویان بۆ شوێنێكی نادیار راگواستووە.
هەتا كاتی بڵاو كردنەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەك لە هۆكاری گیران و شوێنی راگیرانی ئەو هاووڵاتیە كوردە لەبەر دەستدا نیە.
لە ماوەی یەك مانگی رابردۆوە هەتا ئێستا لە كوردستان 31 هاووڵاتیی كورد لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و رەوانەی زیندان كراون.
رێژەی ئەو دەستبەسەر كراوانە بەپێی بەشی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و ئەگەری ئەوەش هەیە ئەو رێژەیە لەوەش زیاتر بێت.
زۆربەی ئەو هاووڵاتییانە بە تاوانی چالاكیی سیاسی و مەدەنی دەستبەسەر كراون.