هاووڵاتییەكی كورد لە كرماشان ئیعدام كرا

21:08 - 31 بانەمەڕ 2712
كوردپا: هاووڵاتییەكی كورد ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی 31ی بانەمەڕ كە هەتا ئێستا تاوانەكەی روون نەبۆتەوە، لە زیندانی دیزڵ‌ئابادی كرماشان ئیعدام كرا.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كاتژمێر 8ی سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی 31ی بانەمەڕ بانەمەڕ هاووڵاتییەكی كورد بە ناوی هیوا هەواس كوڕی محەممەد ئەمین ،خەڵكی تازاوای سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای كرماشان، لە زیندانی دیزڵ‌ئابادی ئەو شارە ئیعدام كراوە.

هەواڵنێری كوردپا ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە هەتا ئێستا لەمەڕ تاوانی ئەو هاووڵاتییە كوردە زانیارییەكی دەست نەكەوتووە.

هەواڵنێری كوردپا لەزاری كەسانی نزیك بە بنەماڵەی ئەو ئیعدام كراوەوە ئاشكرای كردووە، ناوبراو 2ساڵ لەمەوپێش بە تاوانی بەشداری لە ناڕەزایەتییەكانی تاران كە بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەركۆماری رێك خرابوو، دەستبەسەر و پاش ماوەیەك بە شێوەی كاتی ئازاد دەكرێت، بەڵام ماوەیەك لەمەوبەر دیسان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە قۆڵبەست و رەوانەی زیندانی كرماشان كرابوو.