هاووڵاتییەكی كورد بەتەقەی هێزە نیزامییەكان گیانی لێ ئەستێنرا
14:40 - 4 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: هاووڵاتییەكی كوردی توركیە لە نزیك گوندی \"راژان\"ی ورمێ لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئێرانەوە درایە بەر دەستڕێژی راستەوخۆ و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی هواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر هاووڵاتییەكی خەڵكی گوندی \"كاتوونە\"ی سەر بە ناوچەی شەمدینانی توركیە لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئێران گیانی لێ ئەستێنراوە.
ئەو هاووڵاتییە كوردە لە نزیك چیای خەلیل لە نزیك گوندی راژان لەلایەن هێزەكانی پاسگای ئەو ناوچەیەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی راستەوخۆ.
بەوتەی شایەتحاڵان ئەو هاووڵاتییەی كوردستانی توركیە بە مەبەستی سەردانی خزم و كەسی هاتبووە خاكی ئێرانەوە.
هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران تەرمی ئەو هاووڵاتییە كوردەیان رادەستی خەڵكی گوندی راژان كردووە.