هاووڵاتییەكی كورد بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێكی لەدەست دا
15:30 - 23 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: شەوی رابردوو هاووڵاتییەكی كورد لە بەرزاییەكانی شاری نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێكی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بورهان فەرهادی كوڕی یووسف لەكاتی تێپەڕین لە بەرزاییەكانی \" سونی\"ی سەر بە شاری نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مینەوە چێنراوەكان لاقی لەدەست دا.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا رایگەیاند، ئەو هاووڵاتییە دوابەدوای رووداوەكە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە و هەتا ئێستا زانیارییەكی نوێی لە تەندرووستی لەبەر دەست دا نیە.
تەقینەوەی مینە چێنراوەكان لە ناوچە سنوورییەكانی كوردستان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە شێوەی بەردەوام هەڕەشە لە گیانی هاووڵاتیان دەكات و ساڵانە قوربانییەكی زۆر دەگرێ.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەرەتای ساڵی 1391ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا 10 كەس بەهۆی رووداوی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی، لەو رێژەیە 5 كەسیان كوژراون و 5 كەسیشیان بریندار بوون.
لە ماوەی 5 ساڵدا 3242 رووداوی تەقینەوەی مین لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران رووی داوە كە جیا لە برینداران نزیك بە 800 كەس بوونەتە قوربانی و تەنیا لە مانگی خاكەلێوەدا لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین 5 هاووڵاتیی كورد بوونەتە قوربانی.