هاووڵاتییەكی كورد بە 5 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی كرمان مەحكووم كرا
15:24 - 19 جۆزەردان 2712
كوردپا: هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی سەردەشت لەلایەن لقی یەكەمی دادگای ئینقلابی شاری سەردەشتەوە بە 5 ساڵ زیندانی تەعزیری و دوورخرانەوە بۆ زیندانی كرمان مەحكووم كرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هاووڵاتییەكی خەڵكی شاری سەردەشت بەناوی رەسووڵ ئەمینی، لەلایەن لقی 1ی دادگای ئەو شارەوە بەتاوانی \"سووكایەتی بە پیرۆزییەكان\" بە 5 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی كرمان مەحكووم كراوە.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش داوە ئەو حوكمە لە دادگای سەرەتاییدا و لەلایەن قازیی لقی یەكەمی دادگای سەردەشتەوە بۆ رەسووڵ ئەمینی بڕاوەتەوە و هەتا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاریی وردتر لەم بارەوە بڵاو نەكراوەتەوە.
بەپێی ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای ساڵی 1391ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران سەرجەم 27 هاووڵاتیی كورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی و نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون.
زۆربەی ئەو هاووڵاتییە كوردە گیراوانە بە تاوانی چالاكی سیاسی و فەرهەنگی و بوونی بیروباوەڕی جیاواز دەستبەسەر كراون.
لە هەمان ماوەدا 44 هاووڵاتیی كورد لەلایەن ناوەندە قەزایی و دادگاكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە سەرجەم بە 284 ساڵ زیندانی تەعزیری و 12 ساڵ هەڵپەەسێران مەحكووم كراون و خوێندكارێكی كوردیش حوكمی 74 زەربە شەلاقی بۆ بڕاوەتەوە.