هاووڵاتییەكی مەهابادی بە تەقەی هێزە ئینتزامییەكان كوژرا
16:05 - 27 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: هاووڵاتییەكی شاری مەهاباد بەناوی رزگار خزری لە شوێنێك بە ناوی \"پردانان\" لەلایەن هێزی ئینتزامییەوە تەقەی راستەوخۆی لێكرا و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا.
عەبدوڵڵا خزری باوكی ئەو هاووڵاتییە مەهابادییە بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، ئێوارەی رۆژی شەممە رێكەوتی 25ی خەرمانان هێزە ئینتزامییەكان لە شوێنێك بە ناوی \"پردانان\" لە نزیك \"میراوێ\"ی سەر بە شاری سەردەشت، ماشێنی رزگار خزریان دایە بەر تەقەی راستەوخۆ.
عەبدوڵڵا خزری وتیشی: \"رزگار بەهۆی دەستڕێژی هێزە ئینتزامییەكان خۆی لە ماشێنەكەی فڕێ داوە و هەر دەستەبەجێ گیانی لەدەست داوە\".
ئەو هاووڵاتیە کوردە سەرقاڵی کاسبی بووە کە دواتر لەلایەن هێزی ئینتزامییەوە دەست بەسەر باری ماشینەکەیدا گیراوە.
باوكی رزگار ئاشكراشی كرد، هەتا ئێستا هیچ بەدواداچوونێكمان بۆ ئەو رووداوە نەكردووە و لەو باوەڕە دایە ئەگەریش سكاڵا لە هێزی ئینتزامیی بكات، هیچ وڵامێكیان پێ نادەنەوە.
رزگار خزری خەڵكی ئاوایی \"مڕانی\"ی سەر بە ناوچەی مەنگوڕایەتی شاری مەهاباد و خێزاندار و خاوەنی منداڵێكی تەمەن 2 ساڵە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی كوردپا لە سەرەتای ساڵی 1391وە هەتا ئێستا 27 هاووڵاتیی كورد لەناو جادەكان بە تەقەی هێزە نیزامییەكان كوژراو و بریندار بوون.
لە كۆی گشتیی ئەو رێژەیە 18 هاووڵاتیی كورد گیانیان لەدەست داوە و 9ی دیكەش بریندار كراون.