هاووڵاتییەكی شاری ورمێ‌بە زیندان حوكم درا

19:07 - 26 سەرماوەز 2711
كوردپا: هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی ناوچەی سۆما لە ورمێ‌لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە زیندانی حوكم درا.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ورمێ‌، \"كورووش پاشایی\" خەڵكی ناوچەی \"سۆما\"ی سەر بە ورمێ‌لەلایەن دادگای ئینقلابی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانه‌وە بە 5 ساڵ زیندانی تەعزیری حوكم دراوە.

ئەو هاوولاتییە بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حیزبیكی دژبەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران حوكم دراوە.

كورووش پاشایی چەند مانگ لەمەوبەر بۆ ماوەیەكی كاتی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ‌دەستبەسەر بووە.