هاووڵاتییەكی شاری مەریوان بە 7 ساڵ زیندان حوكم درا

12:09 - 6 سەرماوەز 2711
كوردپا: هاووڵاتییەكی شاری مەریوان كە ماوەی چوار مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر كرابوو، حوكمی زیندانی بۆ بڕایەوە.

شاهۆ ئەحمەدی تەمەن 18 ساڵ لەلایەن دادگای ئینقلابەوە بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حیزبێكی كوردی دژبەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە 7 ساڵ زیندان حوكم درا.

هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردەوە، شاهۆ ئەحمەدی ماوەی چوار مانگ لەمەوبەر هاوڕێ‌ لەگەڵ محەممەد ساڵحی، ناسر گەلاوێژی و ئیقباڵ ئیزەدی لە شاری مەریوان دەستبەسەر كرابوون.