هاووڵاتییەكی شاری سەقز بە یەك ساڵ زیندان حوكم درا

15:07 - 26 رەزبەر 2711
كوردپا: هاووڵاتییەكی خەڵكی شاری سەقز بە ناوی بەها شەهابی لەلایەن دەزگای قەزایی ئەو شارەوە بە یەك ساڵ زیندانی حوكم دراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەهادین شەهابی تەمەن 31 ساڵ، كوڕی سەید حوسێن و خەڵكی گەڕەكی سیلۆی سەقز بە یەك ساڵ زیندان حوكم دراوە.
بەهادین (بەها چاوشین) پێشتریش لەساڵانى 1388 و 1389 بۆ چەندین جار بە تاوانی هاوكاریی لەگەڵ حیزبێكی كوردیی دژبەری حكوومەتی ئیسلامی ئێران بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز كرابوو.
ئەو هاووڵاتییە كوردە دوای راگیرانی بۆ ماوەی چەند مانگ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا بە دانانی وەسیقە ئازاد كرابوو‌.
بەهادین شەهابی چەند رۆژ لەمەوبەر بۆ جاری سێهەم لەلایەن دەزگای قەزایی شاری سەقزەوە بانگهێشت و بە یەك ساڵ زیندان حوكم دراوە‌.
بەهادین شەهابی ئێستا لە زیندانی ناوەندی شاری سەقز لە حاڵی تێپەڕاندنیی حوكمەكەی دایە.