هاووڵاتییەكی شاری سنە دوای تێپەڕینی 20 رۆژ گیران چارەنووسی نادیارە
21:05 - 7 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: پاش تێپەڕینی 20 رۆژ لە دەستبەسەر كردنی لاوێكی شاری سنە لەلایەن هێزەكانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەك لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نیە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، فەرهەنگ عەیوەزی كوڕی محەممەد عەلی و خەڵكی ئاوایی \"تەنگیسەر\"ی سەر بە شاری سنە 20 رۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستەبەسەر كرا و رەوانەی گرتنگەی ئەو ناوەندە ئەمنیەتییە كرا.
بەوتەی یەكێك لە نزیكانی ئەو لاوە كوردە، سەرەڕای سەردانی بەردەوامی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ناوەندە قەزایی و ئەمنیەتییەكان هەتا ئێستا وڵامێكی ئەوتۆیان لەمەڕ چارە نووسی كوڕەكەیان پێنەداونەتەوە.